🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ترامپ هێرشەکانی ڕاگرتووە بۆ ئەوەی دەرفەتێک بە دانوستانەکانی ئێران بدات

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/26 18:59

مایک واڵتز باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی کاتی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر بە دیپلۆماسی ببەخشێت.

واڵتز رۆژی یەکشەممە بە فۆکس نیوز وت "سەرۆک دەرفەت بە دانوستاندنەکان دەدات و تۆزێک ژینگەکەی لەبار کردووە بۆ بەرەوپیشچوونی گفتوگۆکان."

واڵتز وردەکاری زیاتری لەبارەی چۆنییەتی دانوستانەکان نەخستەڕوو، بەڵام لە شەوی هەینیەوە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران ڕاگیراون. پنتاگۆن ئۆپراسیۆنەکانی بۆردومانکردن دوای 13 شەو هێرشکردن ڕاگرتووە و هیچ هەواڵێک لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا نەبووە.

وتەبێژی سوپای کۆماری ئیسلامی هەروەها ڕایگەیاندووە ئێران بەهەمان شێوە هێرشی بۆ سەر هاوپەیمانەکانی واشنتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش ڕاوەستانی ئەمەریکا، ڕاگرتووە.

ستیڤن چانگ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سەرۆک دۆناڵد ترامپ هەمیشە ڕایگەیاندووە کە چارەسەری دیپلۆماسی پێ باشترە، بەڵام ئەگەر کۆماری ئیسلامی بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە تەنگەی هورمز یان دژی هاوپەیمانان، هەموو بژاردەکانی بە کراوەیی هێشتووەتەوە و هەمووی لەسەر مێز دەبن.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆکی ئەمەریکا هێشتا هەموو بژاردەکانی بەرامبەر ئێران بە کراوەیی هێشتووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)