🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆککۆمار جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی ئەمنی بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 17:38

بەغدا -INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە قاسم عەبودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کرد بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : لە دیدارەکەدا، باس لەدوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئاسایشی وڵات کراو سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکانی ئاسایش و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری عێراق و پتەوکردنی سەروەری دەوڵەت و چەسپاندنی یاسا کردەوە، بە شێوەیەک کە ژینگەیەکی ئارام و گونجاو بۆ بەردەوامبوونی پڕۆسەی گەشەپێدان دابین بکات و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات دەستەبەربکات.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : سەرۆک کۆمار قوربانییەکانی هێزەکانی ئاسایشی بەرز نرخاند بە سەرجەم پێکهاتەکانیانەوە،لە ئەنجامدانی ئەرکە نیشتیمانییەکانیاندا دەیبەخشن .

لە لای خۆیەوە،عەبودی، گرنگترین چالاکییەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و هەوڵەکانی بۆ هەماهەنگکردنی کار لەگەڵ دامەزراوە ئاسایشییە پەیوەندیدارەکان و بەدواداچوونی دۆسێیە پەیوەندیدارەکان بە ئاسایشی نیشتیمانی خستەڕوو، بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای دەوڵەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)