🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ڕەوشی ئاوی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا تاوتوێ دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 17:23

بەغدا-INA

ئەمرۆ یەک شەممە،موسەننا تەميمي، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ دانييل كريير، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ،دۆخی ئاوی عێراق و هەوڵەکانی وەزارەتی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئەم کەرتیەی خستە ڕوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە دیدارێکدا،چەندین بابەتی تری جێی گرنگیی هاوبەش باسیان لێوە کرا، و هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونەکان کردەوە.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئەڵمانیا ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی کرد لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاودا و گرنگیدانی وڵاتەکەی بۆ بەدواداچوونی پرسەکانی پەیوەندیدار بە کەرتی ئاو دووپات کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)