بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،ئاماری مووکبە تۆمارکراوەکانی لە هەردوو لای کەرخ و ڕەسافە ڕاگەیاند.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ناردوویەتی ،تیایدا ڕایگەیاند:
بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی زیندووکردنەوەی درووشمی حسێنی،لە دیوانی وەقفی شیعی و دەستەکانی مووکبەکان، (3450) مووکبی خزمەتگوزاری تاوەکو ڕۆژی دەیەمی مانگی سەفەر تۆمار کراون، بۆ بەشداریکردن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەو سەردانکەرانەی کە بەرەو شاری کربلای پیرۆز بەڕێدەکەون.
فەرماندەییەکە راشیگەیاند :
بەپێی ڕێنمایی و ڕێسا کارپێکراوەکان ، باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ سەردانکەران و پاراستنی هاتوچۆیان دەبین دەکەین.