🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنجومەنی پارێزگای زیقار : پشووی فەرمی لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوودا دەست پێ دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 14:50

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆنەی یادی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) ئەنجومەنی پارێزگای زیقار، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی کردە پشووی فەرمی.

ئەحمەد سەلیم ئیبراهیمی،وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند:

بە بۆنەی یادکردنەوەی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت)،ئەنجومەنی پارێزگای زیقار، پشووی فەرمی لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی پارێزگاکەدا ڕاگەیاند

ئەحمەد سەلیم ئیبراهیمی،وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی پارێزگاکە ئەوەشی خستەروو : کە ئەم بڕیارە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە تاوەکو بەشداری لە یادکردنەوەی ئەم بۆنە ئایینییە مەزنەیە بکەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)