🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشوهەوای عێراق.. پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێ لە پلەکانی گەرما دەکرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 12:56

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی،وردەکارییەکانی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کەتیایدا پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی نوێی لە پلەکانی گەرمادا دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: "سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.

بەگوێرەی ناوەرۆکی ڕاگەیەندراوەکە پلەکانی گەرما بۆ سبەی دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە خستەڕوو: لە دهۆک: 39 و سلێمانی 40 و هەولێر و ئەنبار 41و

کەرکووک و کەربەلای پیرۆز 42و

بەغدا،و نەینەوا و دیالە 43و

واست،و نەجەفی ئەشرەف و سەلاحەدین 44 و بابل،و دیوانییە،و موسەننا و زیقار 45 و بەسرە 46 و میسان 48 پلەی گەرمی دەبێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : بۆ ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت،و پلەکانی گەرماش کەمێک لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەرز دەبێتەوە.

وەک راگەیەندراوکە ئاماژەی پێداوە : بۆ ڕۆژی پێنجشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)