🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سوپای سوودان لە کردوفان پێشڕەوی دەکات دوای هێرشێکی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا کە بووە هۆی کوژرانی 15 کەس

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 11:29

بەدواداچوون - INA

شەڕ و پێکدادانەکان لە باکووری کردوفان لە سوودان دژوارتر بوون، لەو کاتەی گرووپە هاوپەیمانەکانی سوپا ڕایانگەیاند کە هێزەکانی پشتیوانی خێرایان لە ناوچەکانی نزیک شاری باڕای دەرکردووە، ئەمەش دوو ڕۆژ دوای کوژرانی 15 کەس بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە هەمان ویلایەتدا.

هێزی هاوبەشی بزووتنەوەکانی خەباتی چەکداری کە هاوپەیمانی سوپان و لە ناوچەکانی کردوفان و دارفوور چالاکن، ڕایگەیاند: ناوچەکانی بەرکە،و ئوم سیالە،و ئوم قەرفە، و جەبرەت ئەلشێخ و باڕا، لە ویلایەتی باکووری کردوفانیان ئازاد و پاك کردۆتەوە لە بوونی میلیشیاکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)