🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆ شەممەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 00:20

بەغدا - INA

ئەنجوومەنی وەزیران لە میانی دانیشتنی خۆیدا كە ئێوارەی شەممە بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێكی دەركرد، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە كاراكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی عێراق و توركیا سەبارەت بە ئاو، هەروەها ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر چارەسەركردنی پرسی دەرماڵە بۆ ئەو خوێندكارە بەهرەمەندانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن لەژێر سیستەمی سكۆلەرشیپ و زەمالە و هاوكاری داراییدا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی دوانزەهەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد، كە لەو ماوەیەدا بارودۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ كرا، پێداچوونەوە بە بابەتەكانی بەرنامەی كاردا كرا، و ڕێنمایی و بڕیاری پێویست درا.

ئاماژەبەوەشكراوە : بەبۆنەی یادی ئەربەعینی بۆ ئیمام حوسێن (س،خ )، هەروەها بۆ ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی زیارەتكاران، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دەوامی فەرمی ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، 3-4ی ئابی 2026 كردە پشوو و ووتیشی : لە چوارچێوەی ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی دەرەوە، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە كاراكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی عێراق و توركیا سەبارەت بە ئاو و هێنانە بواری جێبەجێكردنی میكانیزمی دارایی پڕۆژەی پەیوەست بەم ڕێكەوتنە لە 1ی ئەیلوولی 2026ەوە.

ڕوونیشیكردەوە : بۆ هەمەچەشنكردنی ڕێگا و دەرچەی هەناردەكردنی نەوتی خاو، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕێگەدان بە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی بەسرە بۆ واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی وزەی سوریا سەبارەت بە دامەزراندنی پرۆژەی بۆری كە بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بە بازاڕەكانی هەناردەكردنی جیهانییەوە ببەستێتەوە لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە. هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ڕێگەی بە وەزیری نەوت داوە كە یاداشتێك واژۆ بكات، لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمەڵەی كۆمپانیاكان (CONOCPHILLIPS, TI CAPITAL, NOVATER) سەبارەت بە دەستپێكردنی گفتوگۆكانی پەیوەست بە هەڵسەنگاندنی توانای گەڕان و گەشەپێدان لە بواری ئەكاس/ڕۆژئاوای عێراق و ناوچەكانی دەوروبەریدا، ئاماژە بەوە كراوە كە بە مەبەستی پەرەپێدانی ژێرخانی نەوت و زیادكردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە ئەركی وەزارەتی نەوت بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەی گەیارە یەكگرتوو بۆ پێشكەشكردنی پێشبڕكێ، بەپێی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان (ژمارە 1ی ساڵی 2025)،ئەنجومەنی وەزیران هەروەها ڕاسپاردەی سەبارەت بە خزمەتگوزارییە یەكگرتووەكانی بەڕێوەبردنی مەیدانی (IFMS) و گرێبەستی ئەندازیاری، تەداروكات، و بیناسازی (EPCM)ی پەسەندكرد كێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە-2/كۆمپانیای نەوتی بەسرە.

هەر لەو پێوەندییەدا، لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی بەخشینی تەندەر بۆ هەڵكەندنی بیرێكی گەڕان لە( قەرە تەپە-ا ) ئە لە بڕگەكانی بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی وەزیران (ژمارە 1128ی ساڵی 2025) و (ژمارە 325ی ساڵی 2026) سەبارەت بە ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی گرێبەستە حكومییەكان پەسەند كرد.

لە كەرتی كارەباشدا ئەنجومەن، بەپێی بەیاننامەكە، ڕاسپاردەكەی پەسەندكردووە بۆ دابینكردنی خەرجییەكانی جێبەجێكردنی كارە مەیدانییەكانی پەیوەست بە هێڵی كارەبای ژێرزەوی بە درێژایی 3.6 كم، لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی بەسرە كەرەستە و كێبڵەكانی ئەو هێڵە كە پێشتر ئاماژەی پێكراوە دابین دەكات. هەروەها پێشنیاری درێژكردنەوەی زیادەی گرێبەست (هێزەكانی كارەبای شلۆق بۆ دابینكردنی كارەبا) لە 24 حوزەیرانی 2026، بۆ 30ی ئەیلوولی 2026 پەسەندكرد، كە توانای 350 مێگاوات بە پارەی خزمەتگوزاری ڕۆژانە دابین دەكات.

لە چوارچێوەی پشتگیرییەكانی حكومەت بۆ كەرتی پەروەردە، ئەنجومەن دەنگیدا بۆ چارەسەركردنی پرسی دەرماڵە بۆ ئەو خوێندكارە بەهرەمەندانەی كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن لە ژێر سیستەمی سكۆلەرشیپ، زەمالە، و یارمەتی دارایی (ژمارە 3ی ساڵی 2018)، هەروەها بڕگەیەكیشی بۆ بڕیارنامەی ژمارە 24803ی ساڵی 2024 ئەنجومەنی وەزیران زیاد كردووە كە بڕی دەرماڵەكانی لە ماوەی خوێندندا دیاری كردووە، بەو تێگەیشتنەی كە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجام دەدرێت بۆ پێشكەشكردنی پێشنیارێك سەبارەت بە كرێی خوێندن، بە لەبەرچاوگرتنی وڵاتی خوێندن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)