🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای فڕۆكەوانی سوپا دەدات و ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان دەكات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/25 21:08

بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای فڕۆكەوانی سوپا دا و ڕەوانەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی یاسادانان.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی خالید عوبێدی، سەرۆكی لیژنەكە، بە بەشداری ئەندامانی لیژنەكە، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای فڕۆكەوانی سوپا.

ئاماژە بەوەشكراوە : كۆبوونەوەكە گفتوگۆی مادەكانی پڕۆژە یاساكە و پێداچوونەوەی لەناو لیژنەكەدا تەواوكرد پێش ئەوەی لەلایەن ئەندامانی لیژنەكەوە دەنگی لەسەر بدرێت، ئەمەش ڕێگە خۆشكرد بۆ تەواوكردنی پرۆسەی یاسادانانەكەی.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە : لیژنەكە پڕۆژەیاساكەیان ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی كرد بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییە پێویستەكان و بیخەنە بەرنامەی كار بۆ خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژە یاساكە، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ گفتوگۆی زیاتر بەپێی ڕێكارە دەستووری و یاساییە دامەزراوەكان، بەگوێرەی بەیاننامەكە لیژنەكە پەرۆشی خۆی بۆ تەواوكردنی یاسایەك دووپاتكردووەتەوە كە بەشدارە لە پاڵپشتیكردن و پەرەپێدانی سیستەمی ئەمنی و سەربازی، و كە چوارچێوەی یاسایی بۆ كاری دامەزراوە ئەمنییەكانی دەوڵەت بەهێزتر دەكات، هەروەها مەرجەكانی پەرەپێدانی تواناكانی فڕۆكەوانی سوپا بەدیبهێنێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)