بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی پلانی زیارەتی ئەربەعینی، دەستی كردووە بە ئاسایشكردنی ڕێگای حللە- كەربەلای پیرۆز كە دەچێتە سەر ڕێگای نێودەوڵەتی.
لە بەیاننامەیەكدا كە دەستەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : هێزێك لە لیوای 33ی فورات بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاست، لە چوارچێوەی پلانی دەستەبەركردنی زیارەتی ئەربەعینی ئیمام حسێن (س،خ) لەسەر ڕێگای حللە-كەربەلای پیرۆز و بەرەو ڕێگای خێرای نێودەوڵەتی دەڕوات.
ئاماژە بەوەشكراوە : ئەم ڕێوشوێنانە بە مەبەستی بەشداریكردنە لە دەستەبەركردنی جوڵەی زیارەتكاران و بەرزكردنەوەی هەوڵە ئەمنییەكان و خزمەتگوزارییەكان بەدرێژایی تەواوی ڕێگاكە، بەگوێرەی ئەو پلانەی كە بۆ دەستەبەركردنی زیارەتی ئەربەعینی داڕێژراوە.