🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەستپێشخەریی ملیۆن پارچە زەوی: ئاوەدانكردنەوە لیژنەی تایبەت پێكدەهێنێت بۆ ڕووپێوی زەویەكان و دانانی پێوەرەكانی دابەشكردنی دادپەروەرانە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/25 19:56

بەغدا - INA - نەسار حاج

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی گشتی پێكهێنانی لیژنەی تایبەت بە دیاریكردنی پارچە زەوی لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی سەرۆكی حكومەت بۆ ئامادەكردنی یەك ملیۆن پارچەی نیشتەجێبوون بۆ دابەشكردن بەسەر وەرگرانی شایستە لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاگەیاند، وەزارەت ئاماژەی بەوەدا كە لیژنەكان پەیڕەو و پێوەرەكانی دابەشكردن دادەنێن.

نەبیل سەفار وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان تیمی لە سەرجەم پارێزگاكان پێكهێناوە بۆ ڕووپێوی ئەو زەوییانەی كە دەتوانرێت لە چوارچێوەی دەستپێشخەری دابەشكردنی پارچەی نیشتەجێبوون سوودیان لێ وەربگیرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە كاركردن بۆ ئامادەكردنی پلاتفۆرمێكی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی داواكاری هاووڵاتیان لەدوای تەواوبوونی ڕێكارە پێویستەكان بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكان سەرجەم پارێزگارەكان دەگرێتەوە و جێگری پارێزگار سەرۆكایەتی دەكات، بە ئەندامێتی بریتین لە بەڕێوەبەری شارەوانییەكان، پلاندانانی شارەكان، تۆماركردنی خانووبەرە، نوێنەری خانووبەرەی دەوڵەت، و بەشی زەوییە كشتوكاڵییەكان، ڕوونی كردەوە كە ئەركی تیمەكان دیاریكردنی شوێنی ئەو زەویانەیە كە دەتوانرێت لە دەستپێشخەرییەكەدا سوودیان لێ وەربگیرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكان بەردەوامن لە كارەكانیان، ئەو زەویانە دەستنیشان دەكرێن و لە ماوەی سێ مانگدا دەخرێنە بەردەم ئەو لیژنەیە لاوەكییەی كە لەناو تیمی سەرەكیدا پێكهێنراوە.

ڕوونیشیكردەوە : لیژنەیەكی تری لاوەكی، بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكاران، بەرپرسیارە لە ئامادەكردنی پەیڕەو و پێوەرەكانی میكانیزمی دابەشكردنی زەوی، هەروەها دانانی داتابەیسێكی گشتگیر بۆ دەستنیشانكردنی ئەو هاووڵاتیانەی كە خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوون نین، بەمەش دادپەروەری لە بەشداریكردنی شایستەترین گروپەكان مسۆگەر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە : قۆناغی داهاتوو بریتی دەبێت لە خستنەڕووی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی كە ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدات داوای پارچە زەوی بكەن دوای تەواوبوونی ئامادەكارییەكەی.

ڕوونیشیكردەوە : لیژنەكە لە ئەندامێتیدا بەڕێوەبەری سەنتەری گۆڕینی دیجیتاڵی و نوێنەرانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و داد/بەشی تۆماركردنی خانووبەرە، وەزارەتی پلاندانان/ دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی، جگە لە شارەوانی بەغدا و نوێنەری هەر پارێزگایەك لەخۆدەگرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)