بەغدا - INA
پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ڕۆژی شەممەی بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخست.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، دەستیپێكرد بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی یاسای حساباتی كۆتایی بۆ ساڵی دارایی 2012، و تەواوكردنی خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژە یاسای پەسەندكردنی ژمێریاری كۆتایی بۆ ساڵی دارایی 2012.
ئاماژە بەوەشكراوە : هەروەها پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ژمێریاری كۆتایی ساڵی دارایی 2013 تەواوكرد، ئەمە جگە لەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ژمێریاری كۆتایی ساڵی دارایی 2014 تەواوكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : كە هەروەها پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواركردنی یەكەمی پێشنیاركراوی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ ژمارە (28)ی ساڵی 2012 تەواوكرد، هەروەها خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواركردنی دووەمی پێشنیاركراوی یاسای سندوقی قەرزی كشتوكاڵی ژمارە (28)ی ساڵی 2009 تەواوكرد، لە بەیاننامەكەدا هاتووە : ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیاری هەمواری یەكەمی یاسای گشتی نوتەری ژمارە (33)ی ساڵی 1998 تەواوكرد، ئەمە جگە لەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواركردنی یەكەمی پێشنیاركراوی یاسای كار ژمارە (37)ی ساڵی 2015 تەواوكرد.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە : ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی تا دووشەممەی داهاتوو دواخست.