بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە فەریق سەعد معەن، بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دووپاتی كردەوە كە لە یەكەمی موحەڕەمەوە زیاتر لە 1,273,000 سەردانكەر هاتوونەتە ناو عێراقەوە.
لە بەیاننامەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و مەعن ڕایگەیاند : كۆی گشتی سەردانیكارانی بۆ عێراق لە یەكەمی موحەڕەمەوە تا دوێنێ گەیشتووەتە 1,273,758 كەس، ئەمەش بەشێكە لە زیارەتی ئایینی و بەردەوامی ڕەوتی بێكێشە هاتنە ژوورەوە لە ڕێگەی سەرجەم دەروازە سنوورییەكانەوە، بەپێی پلان و ڕێكارە ئەمنی و خزمەتگوزارییە پەسەندكراوەكان.