بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە هێزێكی لیوای 22ی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی دیجلە، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە ناوچەی زەركە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدا.
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئۆپەراسیۆنەكە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕشتنی لە ناو گردەكان و ناوچە جێهێڵراوەكاندا لەخۆگرتبوو بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و ڕێگریكردن لە ئیستغلالكردنیان لەلایەن توخمە تیرۆریستییەكانەوە وەك حەشارگە یان خاڵی دەستپێكردنی چالاكییە دوژمنكارانە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئۆپەراسیۆنەكە بەشێكە لە زنجیرەیەك ڕێوشوێنی ئەمنی كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی دیجلە جێبەجێكراوە بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی كە زەوییە ئاڵۆزەكانیان هەیە، بەرزكردنەوەی سەقامگیری و بەدواداچوون بۆ هەر جوڵەیەكی گوماناوی.