بەغدا - INA- عەبدولڕەحمان حەمید
ئەمڕۆ شەممە عەلی ئیسماعیل، ڕێكخەری ڕاگەیاندنی یانەی گەرمە، وردەكاری كەمپی مەشقەكانی تیپەكەی لە میسر ئاشكرا كرد.
ئیسماعیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : كەمپی مەشق و ڕاهێنانەكانی ئێستای تیپەكە تا 8ی ئاب بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوەشكرد تیپەكە شەش یاری دۆستانە ئەنجام دەدات، كە هێشتا دیاری نەكراوە، بەڵام بەرامبەر یانەكانی خولی نایابی میسر دەبن.
سەبارەت بە گرێبەستە نوێیەكانی تیپەكە، ئیسماعیل ڕوونیكردەوە : ئەو دوو یاریزانەی پەیوەندییان بە تیپەكەوە كردووە بریتین لە: باسینی هێرشبەری سەنیگالی لە یانەی نەهزەی بوركانی مەغریبی و ساموێل ئامادی نەیجیریا لە یانەی سیرامیكای میسری.
ئیسماعیل جەختی لەوە كردەوە كە ئامانج بۆ وەرزی داهاتوو كێبڕكێكردنە لەسەر پۆستە سەرەكییەكان و نازناوەكە.
سەبارەت بە یاریزانانی جیبۆلا و یوسف ئەلوسی و فەهد تالیب، ئیسماعیل ڕایگەیاند : تا ئێستا بە فەرمی باسیان نەكراوە، هەروەها چوار یاریزانی دیكەش هەن كە تا ئێستا گرێبەستەكانیان ڕانەگەیەندراوە".