بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە پەرلەمان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی عەدنان فەیحان جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجامدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەدنان فەیحان دلێمی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، ڕێوشوێنی دانیشتنی ژمارە (6)ی خولی شەشەمی هەڵبژاردن، یەكەم ساڵی یاسادانان، بەشی دووەمی یاسادانانی كردەوە.
پەرلەمان بڕیاریدا بڕگەی یەكەمی كارنامەی دانیشتنەكە كە تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە تانەكان سەبارەت بە ڕەوایی ئەندامێتی بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمان دوابخرێت بۆ دانیشتنەكانی داهاتوو، پاشان بە خوێندنەوەی یەكەمی یاسای ژمێریاری كۆتایی ساڵی 2012 بەردەوام بوو.