🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

گواستنەوە لە دیالە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.7 پلە تۆماركرا.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/25 15:11

بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دیالە تۆماركراوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و دەستەكە ئاماژەی بەوەكردووە : نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوانگە بومەلەرزەییەكانی دەستەی گشتی بۆ كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزە، بوومەلەرزەیەكی سوكیان تۆماركردووە، كە نزیكەی 30 كیلۆمەتر لە باكووری قەزای كفری لە پارێزگای دیالە دوورە.

دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بومەلەرزەكە 3.7 پلەی ڕێختەر بووە و هەندێك لە هاوڵاتیان هەستیان پێكردووە،لەگەڵ بەردەستبوونیان نوێكاری زیاتر دەخەینەڕوو.

دەستەكە داوای لە هاوڵاتیان كردووە : خۆیان لە دەنگۆ بەدوور بگرن و پابەندبن بە ڕێنماییەكانی سەلامەتی بوومەلەرزە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)