بەغدا - INA
عەتوان عەتوانی پارێزگاری بەغدا دووپاتی كردەوە كە بودجەی سێ ساڵەی پارێزگاكان لە ئاست خواستەكانی پارێزگاكان بۆ تەرخانكردنی دارایی نەبووە، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی دەركردنی یاسای پایتەخت بۆ چارەسەركردنی دەسەڵاتە دادوەرییە سەریەككەوتووەكان و كۆتاییهێنان بە كەلێنی خزمەتگوزاری لە جەرگەی پایتەخت.
لە میانی دەركەوتنی لە بەرنامەی خاڵی دەستپێك لە كەناڵی هەواڵی عێراقییە، كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) چاودێری دەكرا، عەتوانی ڕایگەیاند : یاسای ئاسایشی خۆراك بڕی 8 ترلیۆن دیناری بۆ پارێزگاكان تەرخانكردووە، لەكاتێكدا بودجەی سێ ساڵە تەنها 2.5 ترلیۆن دیناری تەرخانكراوە، ئاماژەی بەوەشكرد، فراوانكردنی پەراوێزی پایتەخت فشارێكی بەرچاوی خستۆتە سەر كەرتی خزمەتگوزاری.
عەتوانی ڕوونیشیكردەوە : كە زۆر گرنگە یەك قەوارە هەبێت كە كۆنترۆڵی كەرتی خزمەتگوزاری لە پایتەختدا بكات، ئاماژەشی بەوەدا كە بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەكانی سەر بە شارەوانی بەغدا هاوكار نین لەگەڵ پارێزگار، ئەمە جگە لەوەی پارێزگاكە دەسەڵاتی نییە بەسەر بەڕێوەبەرانی تەندروستی و پەروەردەدا، ئاماژەی بەوەشكرد، دەركردنی یاسای پایتەخت بە وردی سنووری دەسەڵاتەكانی پارێزگا و شارەوانی ڕوون دەكاتەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پرۆژەی میترۆی بەغدا تەنیا دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی شارەوانی بەغدا.
دۆخی خزمەتگوزاری لە قەزا و پڕۆژەكان
سەبارەت بە دۆخی قەزا و ناوچەكان، پارێزگای بەغدا ڕوونیكردەوە : قەزا زەورا بەڕاستی بێبەشە لە خزمەتگوزارییەكان، لەكاتێكدا ناوچەی ئەلمەعامل لە ساڵی 2018دا وەك قەزایەك دیاریكرابوو، دووپاتیشیكردەوە 200 ملیار دینار بۆ ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كەناڵەكە تەرخانكراوە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023.
ئاماژەی بەوەشكرد : نەخۆشخانەی حوسێنیە پڕۆژەیەكی وەزارەتی تەندروستییە نەك پڕۆژەی پارێزگا، لە هەمان كاتدا ئاشكرایكرد كاركردن لەسەر چوار دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ پایتەخت بەهۆی كەمی بودجەوە وەستاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستە پڕۆژەكانی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ ببەسترێنەوە بە جادە بازنەییەكانەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی مەبەستیان، جەختیشی لەوە كردەوە كە قەزاكانی بەغدا نوێنەرایەتی ئایندەیەكی ئومێدبەخش دەكەن بۆ وەبەرهێنان.
لە بەرەی داراییدا پارێزگاری بەغدا دووپاتی كردەوە : كە ئۆتۆماتیككردن و باشتركردنی سیستەمی باج ڕاستەوخۆ بەشدار دەبێت لە زیادكردنی داهاتی دارایی دەوڵەت.