🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

كار بەخشینی خەڵاتی گەورەی هەشتەم لە یانەسیبی چاودێری كۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/24 21:35

بەغدا - INA - حەسەن فەواز

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەخشینی خەڵاتی گەورەی هەشتەمی لە یانەسیبی چاودێری كۆمەڵایەتی ڕاگەیاند، دووپاتیكردەوە كە زیاتر لە 150 خانەی هەتیو و خانەی چاودێری بەساڵاچووان لە پلانی نۆژەنكردنەوەدا جێگیركراون، وەزارەتەكە هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە داهاتی یانەسیبی بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەم دامەزراوە چاودێرییانە بەكاردەهێنرێت.

عەمار عەبدولواحید سودانی، بەڕێوەبەری گشتی بەشی پڕۆژەكان لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و سەرۆكی لیژنەی یانەسیبی لۆتۆی خێرخوازی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ئەمڕۆ بەشداریمان لە مەراسیمی بەخشینی هەشتەمین خەڵاتی گەورە لە دوای دەستپێكردنی یانەسیبی لۆتۆی خێرخوازی عێراق كرد، كە بەهای 110,998,000 دیناری عێراقییە. لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا،مانگانە خەڵاتی گەورەی شەشەم و حەوتەم و هەشتەم بەخشراون، ئەمەش ڕەنگدانەوەی متمانەپێكراوی و شەفافیەتی كارەكانی لیژنەكەیە، ئاماژەی بەوەشكرد، 36%ی داهاتی یارییەكە، بەپێی گرێبەستەكە لەگەڵ كۆمپانیای بەڕێوەبردن، بەتەواوی بۆ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تەرخانكراوە و دەخرێتە سەر حسابێكی تایبەت بۆ پاڵپشتیكردنی پەناگە لە بەغدا و پارێزگاكان، لەڕێگەی نۆژەنكردنەوەیانەوە و تەیاركردنیان بە پێداویستییە سەرەتاییەكانی وەك خواردن و خواردنەوە و پێداویستییەكانی دیكە.

ئاماژەی بەوەشكرد : لە ساڵی ڕابردووەوە توانیومانە 24 پەناگە بەتەواوی نۆژەن بكەینەوە، كە پێشتر لە دۆخێكی خراپدا بوون و ئێستا لەڕووی نۆژەنكردنەوە و كەلوپەلەوە لە دۆخێكی زۆر باشتردان، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو ئەو پارانەی كۆكراونەتەوە بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكراون.

سودانی داوای لە هاوڵاتیان كرد بلیتی تیروپشك بكڕن، بە لەبەرچاوگرتنی بەشداریكردنیان لە پشتیوانیكردن و نۆژەنكردنەوەی پەناگەكان.

دووپاتی كردەوە : كە وەزارەت هەموو ئەو پارانەی وەرگیراون بۆ نۆژەنكردنەوەی خانەی هەتیو و چاودێری بەساڵاچووان لە بەغدا و پارێزگاكان تەرخان دەكات كە ژمارەیان زیاترە لە 150، بانگهێشتی میدیاكانی كرد بۆ ئەوەی سەردانیان بكەن و شایەتحاڵی ئەو گۆڕانكارییە ڕیشەییانەی بەسەریاندا هاتووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)