🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سوپای پاسدارانی ئێران پێگە سەربازییەكانی ئەمریكای لە كوێت و بەحرێن كردە ئامانج

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/24 18:08

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند كە شوێنە سەربازییەكانی ئەمریكای لە هەردوو وڵاتی كوێت و بەحرێن كردۆتە ئامانج.

بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای پاسداران، كە لە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاوی كردووەتەوە، هێزەكانی سوپای پاسداران سێ كۆگای هەڵگرتنی تەقەمەنی و كەرەستەیان لە بنكەی عودەیری ئەمریكی لە كوێت كردە ئامانج.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە هێزەكان لە یەك كاتدا تاوەرێكی چاودێری سەر بە كەشتی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریكایان لە بەحرێن كردە ئامانج و ئاماژە بەوە كراوە كە زیانێكی بەرچاوی بەركەوتووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)