بەغدا – INA
وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو و ئوردن، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، پێشوازییان لە بڕیارەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ کۆکردنەوەی چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتووە: "وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو و ئوردن پێشوازی لە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن بۆ کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا، و جەخت لە پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرجەم ڕێکارەکانی حکومەتەکەی لەم چوارچێوەیەدا دەکەنەوە.