🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڕاپۆرت: ئێران موشەک و راوێژکاری سەربازی بۆ حوسییەکان دەنێرێت

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/23 19:02

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئێران لانی کەم یەک جار لە مانگی حەوت یارمەتیی سەربازی بۆ حوسییەکان ناردووە.

چوار سەرچاوە بە رۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئێران لەم مانگەدا چەندین سەرکردەی سوپای پاسداران و ڕاوێژکاری سەربازی و موشەک و کەلوپەلی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ یەمەن ناردووە.

سەرچاوەکان، کە دوو ئێرانی و وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن و شیکەرەوەیەکی ئاسایشی ناوچەکە لەخۆ دەگرن، ئەوەشیان خستووەتە ڕوو کە ئێران لە 13ـی ئەم مانگەدا کارمەندان و کەرەستەی سەربازی سوپای پاسدارانی بە فڕۆکە لە تارانەوە گواستووەتەوە بۆ یەمەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە گرژی نیوان ئێران و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر مەترسییەکانی ئەو وڵاتە لە تەنگەی هورمز گەیشتووەتە قۆناخێکی نوێ و حوسییەکانی یەمەنیش شەوی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر دوو کەشتی سعودیە.

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ رایگەیاند ئێران بە بەرپرسی کردەوەکانی حوسییەکان دەزانێت و لە دووبارەبوونەوەی هێرش بۆ سەر کەشتییەکان ئێران و حوسییەکان سزای توندی سەربازییان دەدرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)