بەدواداچوون – INA
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشکرای کرد کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان دژی ئێران و جەختی کردەوە کە بۆ گرتنی ئەو بڕیارە ئامادەیە.
تڕەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی هەواڵیی "ئەکسیۆس" کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "بە جددی بیر لە دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنە جەنگییە فراوانەکان دژی ئێران دەکەمەوە، بە شێوەیەک کە زۆر گەورەتر بێت لە هەموو ئەو هێرشانەی پێشتر ئەنجام دراون."
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە بڕیاری کۆتایی نزیکبوومەتەوە سەبارەت بەو هێرشە، و ئامادەکارییەکانمان بۆ ئەو مەبەستە بە تەواوی جێگیر کراون و گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی.