🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە قوتابخانە و مامۆستا یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/23 18:26

هەولێر – INA– ئیڤان ناسر حەسەن

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەراسیمێکی بەرفراوانی بۆ ڕێزلێنان لەو قوتابخانە،و ناوەندە فێرکارییەکانە و مامۆستایانە ڕێکخست کە لەسەر ئاستی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ پلەی یەکەمیان بەدەستهێنابوو.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و پەروەردەیی بەڕێوەچوو؛ تێیدا ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم، بڕوانامەی دەستخۆشی و قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستا لێهاتووەکان، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵە ناوازەکانیان لە پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردە و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی کوالێتیی خوێندن."

ئالان حەمەسەعید لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (INA) جەختی کردەوە کە: "پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و ڕێزلێنان تەنیا ڕێکارێکی کارگێڕی نییە، بەڵکو هاندەرێکی ڕاستەقینەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان." وتیشی: "هیچ سیستەمێکی پەروەردەیی لە جیهاندا لە تواناکانی مامۆستا لەناو پۆلدا بەهێزتر و گرنگتر نییە."

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆسەی فێرکاری لە هەرێم بەپێی میکانیزم و پێوەرە زانستییەکانی لیژنەیەکی پسپۆڕ لە وەزارەت بەڕێوەدەچێت. ڕوونیشیکردەوە کە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا ٩٦ قوتابخانە دەستنیشان کرابوون و پڕۆژەکەیان تێدا جێبەجێ کراوە، هاوکات پلانێکیش هەیە بۆ فراوانکردنی پڕۆژەکە لە ساڵی داهاتوودا لە چوارچێوەی سیستەمی پەروەردەیی هەرێمی کوردستاندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)