بەغدا– INA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیاریدا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو میوانداریی وەزیری کارەبا بکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە: "ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بگۆڕێت بۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی خراپیی دۆخی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان لە سەرانسەری عێراقدا."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەنجومەنەکە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخستووە، هاوکات بڕیار دراوە ڕۆژی دووشەممە میوانداریی وەزیری کارەبا بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هۆکارەکانی پاشەکشەی دۆخی وزەی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان.