بەغدا- INA
سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەمی هێزە تایبەتەکان ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئاستبەرزدا گەیشتە کەرتی ئۆپراسیۆنەکانی بەسڕە بۆ بەدواداچوونی سەرجەم دۆخی ئەمنی لە پارێزگاکەدا.
وەزارەتی بەرگری لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه کە "سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەمی هێزە تایبەتەکان ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، گەیشتە کەرتی ئۆپراسیۆنەکانی بەسڕە، بە یاوەریی شاندێکی سەربازیی ئاستبەرز، بۆ بەدواداچوونی سەرجەم دۆخی ئەمنی و ئاگاداربوون لە ئامادەییی یەکە سەربازییەکان."