باڵیۆزی عێراق لە تاران
د. یاسر عەبدولزەهرە حەجاج
لەگەڵ دەستبەکاربوونم وەک باڵیۆزی کۆماری عێراق لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، شانازی دەکەم کە نوێنەرایەتی وڵاتەکەم دەکەم لە دەوڵەتێکدا کە ڕەگ و ڕیشەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵیدا بە درێژایی مێژوو و جوگرافیا شۆڕبووەتەوە، و پشت بە پەیوەندییەکی مرۆیی، کلتوری و ئایینیی پتەو دەبەستێت. ئەمەش دەرفەتێکە بۆ جەختکردنەوە لەسەر دیدگەی عێراق بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێ هەرێمییەکانی، لە پێشەنگیشیاندا کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک پەیوەندییەک کە لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش، ڕێزی (دوولایەنە) و بەرژەوەندیی هاوبەش دامەزراوە.
ئەزموونەکان سەلماندوویانە کە سەقامگیریی ناوچەکە نایەتە دی مەگەر لە ڕێگەی هاوکاری، دیالۆگ و دروستکردنی متکانە لە نێوان وڵاتانیدا، پێشخستنی ئابووریش بووەتە ئامرازێکی بنەڕەتیتر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری. لەم ڕوانگەیەوە، عێراق دەڕوانێتە دەوروبەرە هەرێمییەکەی وەک قووڵاییەکی ستراتیجی و هاوبەشێکی سەرەکی لە دروستکردنی داهاتوویەکی ئاوەدانتر بۆ گەلانی ناوچەکە.
لە ساڵانی ڕابردوودا، پەیوەندییەکانی عێراق–ئێران گەشەسەندنی بەرچاوی لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی، ئابووری، کلتوری و کۆمەڵایەتیدا بەخۆیەوە بینیوە، کە پشتی بە کەلەپوورێکی مێژوویی و پەیوەندیی جەماوەریی قووڵ بەستووە. ئەمڕۆش، ئەم پەیوەندییە دەرفەتی گەورەی لەبەرجەستەدایە بۆ پەڕینەوە بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووتر، کە لەسەر بنەمای فراوانکردنی هاوبەشییە ئابوورییەکان، هاندانی وەبەرهێنان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، و بەهێزکردنی پڕۆژەکانی بەستنەوە، گواستنەوە و وزە بێت، بە شێوازێک کە بەرژەوەندییە دوولایەنەکانی هەردوو وڵات بپێکێت.
لە هەمان کاتدا، عێراق بەردەوامە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دەرەوەی هاوسەنگ کە لە چەمکە نیشتمانییە نەگۆڕەکانییەوە سەرچاوە دەگرێت، و لەسەر بنەمای کرانەوە بەڕووی هەموواندا، نەچوونە پاڵ سیاسەتی تەوەرەکان، و کارکردن بۆ نزیککردنەوەی دیدگەی نێوان برا و دۆستەکان وەستاوە؛ بەو بڕوایەی کە دیالۆگ باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، و هاوکاریی هەرێمی زامنی ڕاستەقینەی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.
لە سەر ئەم بنەمایە، عێراق خاوەنی سەرمایەیەکی گرنگی هێزی نەرمە کە پشتی بە پێگە شارستانییەکەی، پەیوەندییە مێژووییەکانی، و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی، کلتوری و ئایینییەکانی لەگەڵ دەوروبەریدا بەستووە، ئەمەش شایستەی دەکات بۆ گێڕانی ڕۆڵێکی ئیجابی لە پشتیوانیکردنی سەقامگیری و بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنی ناوچهكه.
پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە سەرووی ئەم ئەولەوییەتانەدایە، بەهۆی ئەو گرنگییە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەی کە هەیەتی. لەم سۆنگەیەوە، ئەرکی من لە تاران بریتییە لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان بەپێی دیدگەیەکی روونی عێراقی، کە لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنە، دەستوەرنەدان لە امور و کاروباری ناوخۆیی، و فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری دامەزرابێت بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و دوو گەلە دۆستەکە بەدیبهێنێت.
لە ناوهڕۆكی ئەم باسەدا، سەردانی چاوەڕوانکراوی سهید عەلی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ تاران، گرنگییەکی تایبەتی وەردەگرێت، چونکە ڕەنگدانەوەی پەرۆشیی عێراقە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان، فراوانکردنی ئاسۆی هاوبەشی، و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە پرسیار و بابەتە جێی بایەخە هاوبەشەکاندا، هەروەها جەخت لە بەردەوامیی ڕێبازی عێراقی دەکاتەوە کە لەسەر دیالۆگ، کرانەوە و دروستکردنی متمانە وەستاوە.
عێراق لە ساڵانی دواییدا توانیویەتی ئامادەیی هەرێمی و نێودەوڵەتیی خۆی بەهێز بکات لە ڕێگەی چەسپاندنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، گرتنەبەری سیاسەتێکی دەرەوەی هاوسەنگ، و بەکارهێنانی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانی لە خزمەتی گەشەپێدان و سەقامگیریدا، کە ئەمەش بەشدار بووە لە بەهێزکردنی پێگەی وەک هاوبەشێکی جێی متمانە و بەتوانا لە دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا.
هێزی پەیوەندییەکانی عێراق–ئێران تەنها لە ڕەهەندە فەرمییەکاندا کورت نابێتەوە، بەڵکو پشتی بە قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەلیش بەستووە، لە ڕێگەی ئەو بەها مرۆیی، کلتوری و ئایینییە راسخانەی کە کەلەپوورە شارستانییە هاوبەشەکە هەڵیگرتووە. ئەم پەیوەندییانە بە ڕوونی لە هەڵوێستە مرۆییە دوولایەنەکاندا لە بۆنە جیاوازەکاندا دەرکەوتوون، کە دیارترینیان بەشداریی پڕ له جەماوەری عێراق بوو لە مەراسیمی بەڕێکردنی مەرجەعی شەهید ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەیی کە لە عێراق بەڕێوەچوو، و ئەو هەستەی ڕێز و پێزانین و قووڵایی پەیوەندییە جەماوەرییەی نێوان هەردوو وڵات کە بەدیاریکەوت. هەروەها سەردانی ئەربەعین لە هەر ساڵێکدا یەکێکە لە دیارترین دیمەنەکانی ئەم نزیکبوونەوەیە، کە ماناکانی براوەتی، هاوکاری و پەیوەندیی شارستانی بەجەستە دەکات، و جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندییەکانی عێراق–ئێران تەنها لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکان نانووسرێنەوە، بەڵکو پشت بە بنکەیەکی جەماوەری، کۆمەڵایەتی و کلتوریی ڕاسخ دەبەستن کە بەردەوامی و تایبەتمەندی پێدەبەخشێت.
دابینکردنی داهاتووی پەیوەندییەکانی عێراق–ئێران پێویستە لەسەر بنەمای وەبەرهێنان لە پێكهاتهكانی هێز کە هەردوو وڵات کۆدەکاتەوە، فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاریی ئابووری و کلتوری، و بەهێزکردنی دیالۆگی سیاسی بێت، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل بکات، و بەشدار بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی. ئەمه ئەو پەیامەیە کە من هەڵمگرتووە و شانازی دەکەم بە نوێنەرایەتیکردنی کۆماری عێراق لە تاران؛ پەیامێک کە بڕوای وایە دراوسێیەتیی باش تەنها پرەنسیپێک نییە لە سیاسەتی دەرەوەدا، بەڵکو هەڵبژاردنێکی ستراتیجییە بۆ ساخت کردنی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر بۆ تەواوی ناوچەکە.