🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کردەوەکانی چین لەمەڕ فلیپین شەرمەزار دەکات

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/21 21:59

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کردەوەکانی حکومەتی چینی لە دەریای باشووری چین بە مەترسیدار ناوبرد، ئەوەش دوای دروستبوونی پێکدادان لە نێوان پاسەوانی کەناراوەکانی چین و هێزە دەریاییەکانی فلیپین.

تۆمی پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەم جۆرە وروژاندنانە لەلایەن چینەوە بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنە یاساییە دەریاییەکانی فلیپین بە قووڵی جێگەی نیگەرانییە، ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات و ڕاستەوخۆ پێچەوانەی پابەندبوونەکانی چینە بە چارەسەری ئاشتییانەی ناکۆکییەکان."

بەیاننامەکە لەکاتێکدایە وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕوبیو ئەمڕۆ سێشەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی گەلانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاسیان) گەیشتە مانیلای پایتەختی فلیپین.

هەروەها بڕیارە وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە مانیلا بێت بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەیی ئاسیان.

ڕوبیۆ نیازی خۆی بۆ کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وانگ یی پشتڕاست نەکردەوە، بەڵام ڕایگەیاند کە کراوەیە بۆ ئەگەری ئەنجامدانی دانوستاندنی دوولایەنە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)