🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

غانمی و سەهلانی تاوتوێی بەهێزکردنی هەوڵەكانی ڕاگەیاندن دەکەن بۆ بەڵگەدارکردنی قوربانیدانی زیندانیانی سیاسی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/21 21:23

بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی سائر غانمی، و سەرۆکی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی وەلید سەهلانی، ئەمڕۆ سێشەممە، تاوتوێی بەهێزکردنی هەوڵەكانی ڕاگەیاندنیان کرد بۆ بەڵگەدارکردنی قوربانیدانی زیندانیانی سیاسی.

ئەنجومەنی ئەمینداران لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی سائر غانمی، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی وەلید سەهلانی کۆبووەوە؛ بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا، و بەهێزکردنی هەوڵە ڕاگەیاندنییەکان کە ئامانجیان بەڵگەدارکردنی قوربانیدانی زیندانیانی سیاسی و دەرخستنیانە."

هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی بەکارهێنانی تواناکانی ڕاگەیاندن کرایەوە بۆ تیشکخستنەسەر ئەو قوربانیدانە گەورانەی کە زیندانیانی سیاسی پێشکەشیان کردووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی دیکتاتۆریی لەناوچوودا، و کارکردن لەسەر بەڵگەدارکردنی ئەو قۆناغە بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە چەسپاندنی بیرەوەریی نیشتمانی و ناساندنی نەوەکان بەوەی ئەم توێژە پێشکەشی کردووە لە قوربانیدان لە پێناو عێراقدا."

هەر بەپێی بەیاننامەكە غانمی جەختیکردەوە: لە "ئامادەیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، بە هەموو دامەزراوە و پلاتفۆرمەکانییەوە، بۆ تەرخانکردنی تواناکانی ڕاگەیاندنی بە مەبەستی پشتیوانیکردنی ئەو بەرنامە و پڕۆژانەی کە تایبەتن بە پرسەکانی زیندانیانی سیاسی، و دەرخستنی مافەکان و قوربانیدانیان، لە سۆنگەی پەیامە نیشتمانییەکەیەوە لە بەڵگەدارکردنی مێژووی عێراقی و بەهێزکردنی هۆشیاریی کۆمەڵگە."

لە لایەنی خۆیەوە، سەهلانی پێزانینی خۆی دەربڕی "بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەیگێڕێت لە گواستنەوەی پرسەکانی نیشتمان، و پشتیوانیکردنی ئەزموونی دیموکراتی، و چەسپاندنی وتاری نیشتمانیی گشتگیر"، و جەختیشیکردەوە لە "گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی نێوان هەردوولا بە جۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتی بکات و بیرەوەریی عێراقی بپارێزێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)