بەغداد - INA - وەسام مەلا
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجامدانی هەموارکردنەوەی لە یاسای خانەنشینیی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرا کرد، و ئاماژەی بەوەشدا: هەموارکردنەوەکە شەهیدان و برینداران و دەسەڵاتەکانی گرتووەتەوە.
ئەندامی لیژنەکە عوسمان شەیبانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "لیژنەکە کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینیی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ١٨ی ساڵی ٢٠١١، کە تێیدا ئاماژەمان بە هەموو ئەو بابەتانە دا کە پەیوەندیدارن بە مافەکانی کارمەند و ڕێپێدراو و ئەفسەر و فەرمانبەری مەدەنی، و پێناسەیەکمان بۆ هەموو بڕگەیەک لە یاساکەدا دانا."
وتیشی: "لیژنەکە کاری کردووە لەسەر هەموارکردنەوەی ئەو بڕگانەی پەیوەندیدارن بە شەهیدان و برینداران و دانی مافەکانیان، و هەموارکردنەوەی بڕگەی تەمەنی خانەنشینی؛ بە جۆرێک لە حالەتی تەواوکردنی ١٥ ساڵی کرداری ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێت ئەگەر تەمەنی ٤٠ ساڵ بێت"، ئاماژەشی بەوە دا: کە "چارەسەری کێشەی زۆرێک لە توێژە جیاوازەکانی وەزارەت کراوە، وەک ئەوانەی فەرمانی دامەزراندنیان بەدەست نەگەیشتبوو لە حالەتی شەهیدبوون یان برینداربوونیان و ڕەوانەکردنیان بۆ خانەنشینی، و هەروەها ئەوانەی بە سیفەتی گرێبەست دامەزراون و دانی مافەکانی ئەوانەی لەسەر میلاک بە هەمان شێوە لە حالەتی برینداربوون یان شەهیدبوونیان، و پابەندکردنی وەزارەت بە جێگیرکردنیان بەپێی خشتەیەکی کاتیی ڕوون."
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "کارمان کرد لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ زۆرێک لە کەلێنە یاساییەکانی یاسای پێشوو لە ڕووی ماف و ئیمتیازات و دیاریکردنی دەسەڵاتەکان؛ تاوەکو بە شێوازێکی زۆردارانە دژی ئەفسەران و کارمەندان بەکارنەهێنرێن، لەوانەش ڕەوانەکردنی ئەفسەران بۆ ئیمرە، و هەروەها ئەو پێشنیازانەی کە دەبنە هۆی دانی ئیمتیازاتی وەک پێشخستنی خوێندن و ئەوانی تر تاوەکو ببەسترێن بە مافی جێگیر لە یاساکەدا و پێویستمان بە بڕیاری بەدەر لە یاسا نەبێت."