بەغداد - INA
سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئهمڕۆ سێشەممە، جەختی لە گرنگیی فراوانکردنی بەشداریکردنی ئافرەتان لە شوێنەکانی بڕیاردان و پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییانە کردەوە کە بەشدارن لە گەشەپێدانی تواناکانیاندا.
سەرۆکایەتیی کۆمار لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە شاندی تیمی نیشتمانیی ئافرەتانی عێراق کرد بە سەرۆکایەتیی ڕێکخەری تیمەکە زەفاف سابت جەڕاح."
راشیگەیاند: کە "لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ئافرەتانی عێراق و ڕێگاکانی بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە ژیانی گشتیدا تاوتوێ کرا، کە تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە کە بەهێزکردنی ئافرەتانی عێراق پایەیەکی سەرەکییە لە ڕێڕەوی بنیاتنانی دەوڵەت و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوامدا،" هەروەها ئاماژەی بە "گرنگیی فراوانکردنی بەشداریکردنیان لە شوێنەکانی بڕیاردان و پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییانە کرد کە بەشدارن لە گەشەپێدانی تواناکانیاندا، بە شێوازێک کە بگونجێت لەگەڵ دەستوور و پابەندبوونە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی عێراق لە بواری پاراستنی حقوقی ئافرەتاندا."
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆک کۆمار رونیكردەوە: "ئافرەتانی عێراق ئامادەیی و لێهاتوویی خۆیان لە مەیدانە جیاوازەکاندا سەلماندووە و قوربانیی گەورەیان لە پێناو خزمەتکردنی نیشتماندا داوە، ئەمەش وادەکات دابینکردنی ژینگەی یاسادانان و دامەزراوەیی پاڵپشتیکەر پێویست بێت بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بە تواناکانیان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانیان لە ڕێڕەوی چاکسازی و گەشەپێداندا."
هەر بەپێی بەیاننامەكە، کە "زەفاف سابت جەڕاح دیارترین بەرنامە و پڕۆژەکانی خستەڕوو کە تیمەکە کاریان لەسەر دەکات لە بوارەکانی بەهێزکردنی ئافرەتان، پاراستنی کۆمەڵایەتی، بنیاتنانی تواناکان، و بەهێزکردنی بەشداریی کۆمەڵایەتی، هەروەها ستایشی بایەخدانی سەرۆک کۆمار و پاڵپشتیی بەردەوامی کرد بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە ئافرەتان و خێزانەوە، و پەرۆشیی بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان بە ئامانجی چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانیی دەرفەتەکان."