بەغداد - INA
دەستەی دەستپاکی و ڕێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی، ئەمڕۆ سێشەممە، تاوتوێی ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی دەردی گەندەڵیی بڕێنەری سنوورەکانیان کرد لە ڕێگەی هاوپەیمانییەکی ئیسلامییەوە بۆ ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی داراییەکان.
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "عێراق لەگەڵ ڕێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی تاوتوێی ڕێگاکانی هەماهەنگیی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی بڕێنەری سنوورەکان".
رونیشیكردەوە: "دەستەکە لە ئێستادا ئاستی بەدواداچوونی بۆ داراییە دزەپێکراوەکان لە ڕێگەی کەناڵەکانی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانەوە بەرزکردووەتەوە، و بۆ ئەو مەبەستەش ئالیەتەکانی ئاڵوگۆڕی زانیاریی دەستنیشان کردووە لەسەر شوێنی بوونی تاوانبارانی گەندەڵی لە دەرەوەی عێراق".
بەپێی بەیاننامەكە، دەستەکە و ڕێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی داوایان کردووە بۆ "هاوپەیمانییەکی ئیسلامی بۆ ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی داراییە تاڵانکراوەکان".