🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادگای تاوانەكانی ناوەندی: دوو سزادراو بەهۆی بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی بە پشتیوانیی داعش بە ٥ ساڵ بەندکردن سزادران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/21 12:47

بەغداد – INA

دادگای تاوانەكانی ناوەندی، ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیاری سزادانی بەندکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و مانگێک بەسەر دوو سزادراودا دەرکرد، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی بڵاوکردنەوەی بیری نەتەوەپەرستیی توندڕەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سزادراوەکان هەستابوون بە پشتیوانیکردنی تاقمە تێرۆریستییەکانی داعش لە ڕێگەی بانگەشەکردن بۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، جگە لە هەستانیان بە هاندان و بەرنامەڕێژکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تێرۆریستی، بەهۆی پەیوەستبوونیان بەوەی پێی دەوترێت شانەی گورگە تاقانەکان".

رونیشیكردەوە: "بڕیاری سزادانەکە بەسەریاندا دەرچووە بەپشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی ١٠ لە یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس و قەوارە و حزب و چالاکییە نەتەوەپەرستی و تێرۆریستی و تکفیرییەکان ژمارە ٣٢ی ساڵی ٢٠١٦".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)