🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشوهەوای عێراق .. کەشێکی ساماڵ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/21 10:14

بەغداد – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، وردەکارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی ڕاگەیاند، لە هەمانکاتدا پێشبینی کەشێکی ساماڵ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد.

لە بەیاننامەیەكی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "سەرباری ئەوەی سبەینێ چوارشەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و لە ناوچەی باکووریش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن."

ئاماژەی بەوەشکردووە: "پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ چوارشەممە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن: دهۆک و سلێمانی: 42، ئەنبار: 44، هەولێر: 45، بەغدا، نەینەوا، کەرکووک، کەربەلای پیرۆز، نەجەفی ئەشرەف، دیوانییە، و موسەننا: 46، دیالە، سەلاحەدین، بابل، واست، و زیقار، و بەسڕە: 47، میسان: 48 پلەی سەدی دەبێت".

راشیگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک هەور لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشووتر."

لە کۆتاییدا دەاوێت: "بۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشووتر."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)