🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هەوڵەکانی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای پاراستنی ئەمەریکا چڕتر دەبنەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/20 20:59

ڕۆژی دووشەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ستاییشی کارەکانی مایک جۆنسن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و جودی ئارینگتن سەرۆکی لیژنەی بودجە و ئەندامانی هەمان لیژنە دەربڕیوە.

ئەم پێزانینەی سەرۆکی ئەمەریکا لە پای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی ئەم لیژنەیەیە بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای پاراستنی ئەمەریکا.

پرۆژەیاسای پاراستنی ئەمەریکا گفتوگۆی زۆری لە بارەوە کراوە و سەرۆکی ئەمەریکا پێی وایە کە دەبێت بە زووترین کات لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند بکرێت، بەڵام دیموکراتەکان ڕای پێچەوانەیان هەیە.

سەرۆکی ئەمەریکا چەند جارێک هەمان داوای دووبارە کردووەتەوە و لە ڕۆژی پێنجشەممەدا پەنجەی تۆمەتی بۆ چەند وڵاتێکی بیانی درێژ کرد کە هەوڵی دەستوەردانیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا داوە. هەروەها دۆناڵد ترامپ گوتی کە ژمارەیەک خەڵکی نیشتەجێی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنەکان بەشدارییان کردووە، لە کاتێکدا مافی بەشدارییان نەبووە و هاووڵاتینامەی ئەمەریکایان نییە.

دۆناڵد ترامپ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای پاراستنی ئەمەریکای بە مسۆگەرکردنی پاکیی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە قەڵەم دا.

بە گوێرەی پرۆژەیاساکە، هاووڵاتیان لە کاتی دەنگداندا دەبێت ناسنامە و بەڵگەنامەی هاووڵاتیبوون نیشان بدەن. هەروەها، کەسی ئاسایی نابێت چیتر ڕێگەی پێ بدرێت بە شێوەی پۆستە دەنگ بدات. بەڵکوو ئەو مافە تەنیا بۆ کەسانێکی تایبەتە، بۆ نموونە کەسانی پیر و پەککەوتە، نەخۆش یان ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتن.

ئەنجومەنی نوێنەران لە مانگی دوو بڕگەیەکی پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد، هەرچەندە تا ئێستا پشتگیری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سینات نەبووە بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساکە لەوێ پەسەند بکرێت.

ئەوانەی دژی ئەم پڕۆژە یاسایەن دەڵێن، ئەو کەسانەی کە بەڵگەنامەی لەدایکبوون یان بەڵگەنامەی دیکەی پێویستیان نییە، مافی دەنگدانیان بێبەش دەکات و حاڵەتەکانی دەنگدانی ساختە لە ڕادەبەدەر دەگمەنن.

بە پێی یاسای فیدراڵی ئەمەریکا پێویستە دەنگدەر هاووڵاتی ئەمەریکا بێت بۆ هەڵبژاردنی نیشتمانی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)