بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی فارسى ئێرانی، ڕایگەیاند کە دەنگی تەقینەوەیەک لە شاری شیراز بیستراوە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاند: "دەنگی تەقینەوەیەک لە شیراز بیستراوە"، ڕوونییشی کردەوە کە "زانیارییە سەرەتایییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوژمن پێگەیەکی لە ناوخۆی شارەکەدا کردووەتە ئامانج".
لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، بەئامانجگرتنی چەند پێگەیەکی ئەمریکی لە بەحرەین و کوێت ڕاگەیاند.
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە: "هێزە دەریایییەکان لە ڕێگەی هێرشێکی هاوکاتەوە، گورزی بەهێزیان لە پێگە ئەمریکییەکان داوە، ئەمەش لە چوارچێوەی شەپۆلی 22ی ئۆپەراسیۆنی (النصر 2)دا هاتووە".
ئەوەشی خستە ڕوو کە "هێرشەکە باڵەخانەکانی کۆگا و چاککردنەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە یەکە ئەمریکییەکانی جێگیر لە فڕۆکەخانەی (سەخیر) لە بەحرەین کردووەتە ئامانج، کە بووەتە هۆی تێکشکاندنیان".
سوپای پاسداران ڕوونییشی کردەوە کە "هێرشی دووەم باڵەخانەکانی ئامادەکردنی بەلەمەکانی جۆری TF59ی لە بەندەری سەلمان لە بەحرەین کردووەتە ئامانج، کە بووەتە هۆی تێکشکاندنیان و گەیاندنی زیانی گەورە بە بەلەمەکان".
تێبینیی ئەوەشی خستە ڕوو کە "ئاگر لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون، پاڵپشتی و ئامادەکردنی سەر بە هێزە دەریایییە تایبەتەکان لە بنکەی (عەریفجان) لە کوێت بەردراوە و بە تەواوی تێکشکێنراون".