🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک ترامپ چیرۆکی لەسێدارەدانی عیرفان ئەسفەندیاری لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بڵاوکردەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/20 19:56

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە 20ی مانگی حەوت وێنەی سکرین شاتی پۆستێکی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ئۆپۆزسیۆن مەسیح عەلینژاد سەبارەت بە لەسێدارەدانی لاوێکی تەمەن 19 ساڵ لە ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سوشیاڵ بڵاوکردەوە.

سەرۆک ترامپ بابەتێکی سەبارەت بە لەسێدارەدانی عیرفان ئەسفەندیاری دووبارە بڵاوکردەوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوە و لێدوانێکی زیاتر و تایبەتی خۆی بۆ بنوسێت.

مەسیح عەلینەژاد لە پۆستەکەیدا کە سەرۆک ترامپ وێنەکەی لە هەژماری خۆی بڵاوکردووەتەوە، نووسیویەتی عیرفان ئەسفەندیاری، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ و تاکە منداڵی بنەماڵەکەی، ڕۆژی دووشەممە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارە دراوە.

بە گوتەی عەلینەژاد، عیرفان ئەسفەندیاری نە کەسی کوشتووە و نە چەکی هەڵگرتووە و تەنیا تۆمەتی بە گوتەی ڕێژیمی ئێران ئەوە بووە کە دەرگای ماڵەکەی کردووەتەوە و ئەو خۆپیشاندەرانی داڵدەداوە کە لە دەست هێزە ئەمنییەکان هەڵهاتوون.

هەروەها باسی لەوەش کردووە عیرفان ئەسفەندیاری یەکێک بووە لەو 12 گەنجەی لە ئەسفەهان لەکاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیرکراون. بەگوێرەی هەواڵەکەی عەلینژاد، ڕۆژی یەکشەممە هەر 12 کەسەکە گواستراونەتەوە بۆ ژووری کەرەنتین و ڕۆژی دواتریش عیرفان ئەسفەندیاری لەسێدارە دراوە.

دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک زیاد بکات، سەرنجی بۆ چارەنووسی ئەو کەسانە ڕاکێشاوە کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران دەستگیرکراون و مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)