بەغدا ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای زیقار، پشووی فەرمیی بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ڕاگەیاند، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەنی موجتەبا (سڵاوی خوای لێبێت).
ئەمینداری کاروباری ئەنجومەنەکە، ئەحمەد سەلیم ئیبراهیمی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەنجومەنی پارێزگای زیقار بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕێککەوتی 2026/7/22 (7ی سەفەر)".
ڕوونییشی کردەوە کە "ئەم بڕیارە بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەنی موجتەبا (سڵاوی خوای لێبێت) هاتووە، بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ئەم بۆنە ئاینییە خەمناکە".