بەغدا – INA
بنکەکانی چاودێریی بوومەلەرزە لە دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریکردنی بوومەلەرزە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەکی سووکیان لە نزیک سنووری عێراق-ئێران لە لایەنی پارێزگای دیالەوە تۆمارکرد.
ڕاپۆرتێکی دەستەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "بوومەلەرزەکە لە دووریی نزیکەی 90 کم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری خانەقين ڕوویداوە، و گوڕەکەی گەیشتووەتە 4.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر".
ڕوونییشی کردەوە کە هاوڵاتیان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، هاوكات جەختیشی کردەوە لە ئاگادارکردنەوەیان لە هەر پێشهات و زانیارییەکی نوێی دیکە.