دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەرگری لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ڕێژیمی ئێران کرد و هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر کۆماری ئیسلامی ڕانەگیرێت، ناوچەکە ڕەنگە بۆ ململانێیەکی فراوانتر ڕابکێشرێت.
سەرۆک ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست سەبارەت بەو دوو سەربازە ئەمەریکاییە لە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیدا کوژراون، وتی "جێگەی داخە" بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی ئەمەریکا هێشتا گرنگە.
دۆناڵد ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا نزیکەی کاتژمێرێک دوای دەستپێکردنی دوایین ئۆپەراسیۆنی ئەمەریکا دژی کۆماری ئیسلامی وتی "ئەوان گیانیان لەدەستدا، چونکە نەیاندەویست ببینن ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت و نەیاندەویست ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناوبچێت."
جەختیشی لەوە کردەوە "ئەمە تەنها ئەوە نیشان دەدات کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی چەندە خراپ و مەترسیدارن."
سوپای ئەمەریکا ئێوارەی ڕۆژی شەممە بۆ هەشتەمین شەوی لەسەریەک هێرشەکانی خۆی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئەنجامدا؛ هێرشەکان دوای پێنج کاتژمێر و نیو کۆتاییان هات.
ترامپ چەندین جار جەختی لەسەر ئیرادەی ئەمەریکا بۆ پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی کردووەتەوە.