ئەمڕۆ یەکشەممە دواین یاری جامی جیهانی تۆپی پێی 2026 لە نێوان هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە سەرکەوتنی بە سەر فەرەنسا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر و هەڵبژاردنەی ئەرژەنتین بە سەرکەوتنی بەسەر ئینگەلتەرا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، گەیشتنە یاری کۆتایی.
یارییەکە کاتژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا لە یاریگەی متلایڤ لە نیوجێرسی نزیک شاری نیویۆرک ئەنجام دەدرێت.
ئەرژەنتین هەتا ئێستا سێ جار نازناوی پاڵەوانی جیهانی تۆپی پێی بە دەستهێناوە کە لە ساڵانی 1978 و 1986 و 2022 بووە.
ئیسپانیا تەنها یەک جار پاڵەوانی جیهانی تۆپی پێ بووە ئەوەی لە ساڵی 2010 لە ئەفریکای باشوور کە لە هۆڵەندای بردەوە.
ئەگەر ئەرژەنتین مۆندیالی 2026 بباتەوە، ئەوا دەبێتە سێهەم وڵات لەدوای بەڕازیل و ئیتاڵیا کە دوو جامی جیهانی لە دوای یەک بباتەوە. هەروەها کۆی گشتی جامەکانی جیهانی دەگەیەنێتە 4 و بەمەش دەچێتە ئاستی ئیتالیا و ئەڵمانیا کە هەر یەک و چوار جار جامی جیهانییان بەدەستهێناوە. بەرازیل هەتا ئێستا پێج جار جامی جیهانی بەدەستهێناوە.
ئەرژەنتین و ئیسپانیا لە مێژووی جامی جیهانیدا تەنها یەک جار بەر یەک کەوتوون، ئەویش لە ساڵی 1966 بوو کاتێک ئەرژەنتین بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیسپانیای بردەوە. بەڵام لە دەرەوەی جامی جیهانی 14 یاری نێودەوڵەتییان لەگەڵ یەکدا کردووە.