🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەسەڵاتی دادوەری: دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە دانیان بەوەدا ناوە ئەندامی بزووتنەوەی ناسراو بە یەمانین

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/19 16:50

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە ڕایگەیاند کە دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە لە میانەی لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە ئەندامی بزووتنەوەی ناسراو بە "ئایینی ئاشتی و نوور" (دین السلام والنور)ی ئەحمەدی، کە بە بزووتنەوەی "یەمانین" ناسراوەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : پرۆسەی دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارە ئەنجامی هەوڵی بەردەوام و چاودێریی وردی دادگا بووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکردوە : کە دادگا دانپێدانانی تۆمەتبارەکانی لەبارەی ئەندامێتییان لەو بزووتنەوەیە و ئاگادارییان لە ونبوونی کچێک بە مەبەستی بەشوودانی لە دەرەوەی عێراق و پەیوەستبوون بەو گرووپەوە، بە فەرمی وەرگرتوە.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئەو دوو تۆمەتبارە لە ڕێگەی کەناڵەکەیانەوە لە ئەپڵیکەیشنی (تێلیگرام) پڕوپاگەندەیان بۆ بەشوودانی ئەندامانی بزووتنەوەکە دەکرد، لەگەڵ هاندانی گەنجان بۆ کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات، هەروەک لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن، و هەوڵەکانیش بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرجەم داواکراوانی دیکە بەردەوامە، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست و ڕەوانەکردنیان بۆ بەردەم دادگا تا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)