🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کۆمپانیای پیشەسازییە هیدروولیکییەکان دروستکردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی پڕۆژەی ڕۆنە پیشەسازییەکانی تەواو کرد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/19 16:35

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمپانیای گشتی پیشەسازییە هیدروولیکییەکان، کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، ڕایگەیاند کە دروستکردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی پڕۆژەی ڕۆنە پیشەسازییەکانی تەواو کردووە.

وەزارەتی پیشەسازی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە: کۆمپانیای گشتی پیشەسازییە هیدروولیکییەکان هێڵەکانی بەرهەمهێنانی تایبەت بە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ڕۆنە پیشەسازییەکانی تەواو کردووە، کە بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت و بە پاڵپشتی کۆمپانیای شەفرۆنی جیهانی جێبەجێ دەکرێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغی تاقیکردنەوەی کارکردن.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : پڕۆژەکە بە یەکێک لە پڕۆژە پیشەسازییە بەڵێندەرەکان دادەنرێت کە دەبێتە هۆیی دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی لە ڕۆنی ئۆتۆمبێل،و ڕۆنی توربین،و ڕۆنی مەحەویلە کارەبایی، و ڕۆنی ئامێرە پیشەسازییە قورسەکان، لەگەڵ ڕۆنە هیدروولیکییەکان بە جۆرە جیاوازەکانیانەوە،هەروەک پڕۆژەکە بەرهەمهێنانی مۆدێرن لە بنەچەی ئیسپانی و ئیتالی لە خۆ دەگرێت، کە بریتین لە پڕکردنی بەرمیل بە توانای بەرهەمهێنانی (120) بەرمیل لە کاتژمێرێکدا، و پڕکردنی دەفرە پلاستیکییەکان بە قەبارەی (1) لیتر بە توانای (600) دەفر لە کاتژمێرێکدا، و (4) لیتر بە توانای (750) دەفر لە کاتژمێرێکدا، و (5) لیتر بە توانای (2000) دەفر لە کاتژمێرێکدا.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە پڕۆژەکە پشت بە سیستەمی کۆنترۆڵ و سەرپەرشتیاری دیجیتاڵی تەواوەتی دەبەستێت، هەروەها تاقیگەیەکی مۆدێرنی بۆ پشکنینی ڕۆنەکان بەپێی نوێترین ستانداردە جیهانییەکان لە خۆ دەگرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)