بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،عودەی عەواد،سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمان، بۆ تاوتوێکردنی دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوە و مووچەی گرێبەستەکانی پارێزگاکان، بڕیاریدا بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی بکات.
عودەی عەواد تەمیمی، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمان،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: بۆ تاوتوێکردنی هۆکارەکانی خەرجنەکردنی دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوەی ساڵانەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ ساڵی 2026، سەرەڕای دەرچوونی ڕێنماییە تایبەتەکان بۆ پێدانیان بە شایستەکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، بۆیە بڕیارمانداوە بە بانگهێشتکردنی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بانگهێشتکردنەکە تاوتوێکردنی هۆکارەکانی دواکەوتنی چارەسەرکردن و خەرجکردنی مووچەی گرێبەستەکانی پارێزگاکان لە چوارچێوەی (150 هەزار پلەی وەزیفی) دەگرێتەوە، هەروەها تێگەیشتن لەو بەربەستانەی کە تا ئێستا ڕێگر بوون لە خەرجکردنی شایستەکانیان،بەجۆرێک کە ببێتە هۆی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و مسۆگەرکردنی مافی فەرمانبەران و کارمەندانی گرتراو لەم شایستانەدا.