🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری تەندروستی بەڕێوبەرانی فەرمانگەكانی تەندروستی بەغدا ئاڕاستە دەكات بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكان لە هەفتەیەكدا سێ ڕۆژ

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/18 23:53

بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە عەبدولحسێن موسەوی وەزیری تەندروستی ڕێنمایی بەرێوەبەری بەشی تەندروستی بەغدا (كەرخ، ڕوسافە، و شاری پزیشكی) كرد بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكانی سەر بە فەرمانگەكانی خۆیان، لە نزمترین ئاستەوە دەستپێبكەن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هەفتەیەكدا.

وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : وەزیری تەندروستی عەبدولحسێن موسەوی ڕێنمایی بەرێوەبەری فەرمانگەكانی تەندروستی بەغدا (الكرخ و رەسافە و شاری پزیشكی) كردووە، كە دەست بەسەر بەڕێوەبردنی ئیدارەی نەخۆشخانەكانی سەر بە فەرمانگەكانیان لە مەیدانەكەدا بگرنە ئەستۆ و لە پۆستێكی نزمەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هەفتەیەكدا، بۆ ماوەی دەوامی فەرمی تەواو، لەگەڵ دەستپێكردنی كاركردنەكەش لە بەغداوە لەگەڵ گەورەترین نەخۆشخانە لەناو فەرمانگەی تەندروستیدا، وەزیر سەردانی مەیدانی دەبێت بۆ بەدواداچوون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)