🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پارێزگاری كەربەلای پیرۆز: ئامادەكارییەكانی ئەربەعینییە بریتین لە كردنەوەی ڕێگای نوێ و گۆڕەپان بەرێوەبردنی زیارەتكاران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/18 22:08

كەربەلا - INA - عەباس رەحیمی

ئەمڕۆ شەممە نسەیف خەتابی، پارێزگاری كەربەلای پیرۆز، كردنەوەی ڕێگای نوێ و فراوانكردنی ڕێگاكانی ئێستای (یا حسێن) لە سەرتاسەری شاری پیرۆزی كەربەلا لە كاتی زیارەتی ئەربەعیندا ڕاگەیاند.

لە لێدوانێكیدا لە كۆنگرەی ساڵانەی حكومەتی خۆجێی بۆ تاوتوێكردنی پلانەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ زیارەتی ئەربەعینییە، كە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز، سەرۆكی پۆلیسی پارێزگا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاستی سەر بەحەشدی شەعبی، نوێنەرانی مەزارگە پیرۆزەكان، و بەڕێوەبەرانی بەشی ئاسایش و خزمەتگوزاری لە پارێزگاكەدا و ئامادەبوون پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)خەتابی ڕایگەیاند : پلانی ئەمنی بۆ زیارەتی ئەربەعینی بە زنجیرەیەك ڕێكاری پێشوەختە دەستیپێكرد، لەنێویاندا گفتوگۆكردن لەسەر نەخشەڕێگای پلانی تەندروستی و خزمەتگوزاری.

خەتابی ووتیشی : ئەم پلانانە ئەمڕۆ گفتوگۆیان لەسەر نەكرا، بەڵكو ماوەیەكە لەژێر گفتوگۆدان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی و نوێنەرانی مەزارگە پیرۆزەكان و لیژنەی خزمەتكردنی سەر بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی بەردەوامداین، ووتیشی : كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی گواستنەوە هەیە، ئەم بابەتەش بەهۆی گرنگییەكەی بۆ زیارەتەكە لە یەكەمایەتییە سەرەكییەكانمان بوو، ڕێگای نوێمان كردەوە و ڕێگاكانی ئێستای یا حسێنمان بەدرێژایی میحوەرە جیاوازەكانی شاری پیرۆزی كەربەلا فراوانتر كرد، ئەمە جگە لە كردنەوەی گۆڕەپانی نوێ بۆ ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی زیارەتكاران.

ڕوونیشیكردەوە : شەقامی نوێ لەسەر میحوەری بەغدا- كەربەلا تەواو بووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە خەڵكی كەربەلای پیرۆز ئامادەكارییەكی باشیان بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكاران و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان كردووە، هەوڵە ناوخۆیی و ناوەندییەكانمان ئامادە دەبێت، جگە لە هەوڵی دانیشتووان خۆیان، بۆ خزمەتكردنی زیارەتكاران.

ئاماژەی بەوەشكردووە : پارێزگاری كەربەلای پیرۆز پێشبینی زوو هاتنی زیارەتكارانی ئەمساڵ دەكات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)