بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ڕایگەیاند، كە دوو سەربازی ئەمریكی لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لە ئوردن لە كاتی وەڵامدانەوەی دوێنێی هێرشەكانی ئێراندا كوژراون و كەسێكی دیكەش بێسەروشوێنە.
لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، فەرماندەییەكە ڕایگەیاندووە : دوو سەربازی ئەمریكا لە ئوردن لە كاتی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئێران لە 17ی تەمموزدا كوژراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە : چوار سەربازی دیكەی ئەمریكی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ئوردن و یەكێكیان بێسەروشوێنە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە : لە هێرشەكەی ئێران لە ئوردن، چەند سەربازێكی دیكە بە سووكی برینداربوون و گەڕاونەتەوە سەر ئەركەكانیان.