بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە سەید موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری بالای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دووپاتی كردەوە كە هەڵوەشاندنەوەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن جارێكی دیكە بێ بەهایی و نەبوونی ئیعتباری واژۆی سەرۆك كۆماری ئەمریكای نیشان دا.
سەید موجتەبا خامنەیی لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە و ڕایگەیاندووە : پێشێلكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن جارێكی دیكە بێ بەهایی و پووچەڵبوونەوەی واژۆی سەرۆكی ئەمریكای سەلماند، ئاماژەی بەوەشكرد، گەلی ئێران وانەی لەبیرنەكراوی هەیە بۆ فێركردنی دوژمنی ئەمریكا.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێشێلكردنی ڕێككەوتنەكە سەبارەت بە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن ئەو ڕاستییەی سەلماند كە واژۆی سەرۆكی ئەمریكا بێ بەهایە، ئاماژەی بەوەشكرد، خۆبەزلزانین و ستەمكاری و دڕندەیی بەشێكی دانەبڕاون لە ڕێباز و ڕەفتاری ئەمریكا.
ئاماژەی بۆ ئەوە كرد : كە گەلی ئێران وانەی لەبیرنەكراوی هەیە بۆ فێركردنی دوژمنی ئەمریكا، ڕوونیشی كردەوە كە یەكێك لە پرسە بنەڕەتییەكانی ئێستا پێداگرییە لەسەر یەكڕیزی و یەكگرتن لەسەر ئاستی خەڵك و بەرپرسان.
سەید موجتەبا خامنەیی جەختی لە پێداگری پێداگری لەسەر یەكڕیزی لە پێناو گەیشتن بە خواستە بەرزەكانی ئینقلابی ئیسلامی و دەستەبەركردنی كەرامەت و سەربەخۆیی ئێران"كردووەتەوە و ڕوونی كردەوە كە پاراستنی یەكڕیزی و دووركەوتنەوە لە دووبەرەكی، ململانێ، ناكۆكی سیاسی و تیشك خستنە سەر جیاوازییە كۆمەڵایەتییەكان ئەركێكی دەستەجەمعییە.
جەختیشی كردەوە : كە ڕۆڵی بەرپرسان و توخمە دڵسۆزەكانی شۆڕش، ئیمام و سەركردەی شەهید لە هاوسەنگی و یەكگرتوویی وڵاتدا گرنگتر و هەستیارترە، ئاماژەی بەوەشكرد، سوپاسی دڵسۆزانە ئاراستەی هەموو تاكێكی گەلی ئازیزمان دەكەم كە خۆیان ئەوانەن كە ماتەمینی بۆ باوكی شەهیدی میللەت دەگێڕن.