🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پەروەردە: فەرمانبەران و ئەوانەی خوێندنی ئەوەلی شەوان خزمەتی گشتی دەستنیشانكراون بۆیان نییە ناوی خۆیان تۆمار بكەن لە خوێندنی ئێواران لەكاتی دامەزراودا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/18 18:29

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی ناونوسكردن لە فەرمانبەرانی حكومی و ئەوانەی بۆ خزمەتی گشتی دانراون لە خوێندنی ئەوەلی ئێواران لەكاتی دامەزراودا.

بەشی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەت لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی فەرمانبەرانی حكومی و ئەو كەسانەی كە لە خزمەتی گشتیدا ڕاسپێردراون، لەوانە ئەندامانی پەرلەمان و وەزیر و ئەوانەی پلەی هاوتایان هەیە، بریكار سكرتێری و ئەوانەی پلەی هاوتایان هەیە، بەڕێوەبەری گشتی و ئەوانەی پلەی هاوتایان هەیە، و هەڵگرانی پلە باڵاكان، نمرەی تایبەت، لە ناو تۆماركردن لە خوێندنی بەكالۆریۆس (خوێندنی ئێواران) لەكاتی دامەزراندن یان دەستنیشانكردنی بۆ خزمەتگوزاری گشتی، جا چ لەسەر حیسابی خۆیان یان لە ڕێگەی مۆڵەتی خوێندنەوە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ڕێكارە لەسەر بنەمای نوسراوێكی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری 21ی حوزەیرانی 2026 و لەسەر بڕیاری ژمارە (11) ی ساڵی 2026ی ئەنجومەنی وەزیران، بەو پێیەی هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە بۆ بەدواداچوونی خوێندنی بەكالۆریۆس لەكاتی دامەزراندندا، وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەدا كە هەمواركردنی ژمارە (11)ی ساڵی 2025 بۆ یاسای بنەماكانی یەكسانی بڕوانامەی عەرەبی و بیانی و بڕوانامەی ئەكادیمی ژمارە (20)ی ساڵی 2020 مادەی (12) بڕگەی (یەكەم)ی یاسای بنەماكانی یەكسانی بڕوانامەی عەرەبی و بیانی و بڕوانامەی ئەكادیمی هەڵوەشاندەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)