🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی ناوخۆ: بەرپرسی پۆلیسی ئێستای سەڵاحەدین هێشتا بە شێوەیەكی ئاسایی ئەركەكانی جێبەجێ دەكات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/18 16:53

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی كردەوە كە بەرپرسی ئێستای پۆلیسی سەلاحەدین هێشتا بەشێوەیەكی ئاسایی ئەركەكانی جێبەجێ دەكات.

لە بەیاننامەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: هەندێك لە دەزگاكانی سۆشیال میدیا هەواڵی ناڕاستیان بڵاوكردۆتەوە سەبارەت بەوەی كە ناویان ناوە كۆبوونەوەی ئەمنی كە لە ماڵی حسێن عەوادی، بریكاری باڵای وەزیری ناوخۆ بەڕێوەچووە و ڕایگەیاندووە، كۆبوونەوەكە كۆتایی هاتووە بە هەڵبژاردنی عەمید جاسم ساڵح خەلەف مەردود قەیسی بۆ جێگرتنەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی سەڵاحەدین ، لە بری لیوامستەفا ئەحمەد حەبیب.

ئاماژە بەوەشكراوە : لەكاتێكدا وەزارەتی ناوخۆ بە توندی ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەكاتەوە، بەڵام دووپاتیدەكاتەوە كە بەرپرسی ئێستای پۆلیسی سەلاحەدین هێشتا بە شێوەیەكی ئاسایی ئەركەكانی جێبەجێ دەكات، جگە لەوەش لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێكاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر بەرامبەر بەو كەسانەی كە ئەو جۆرە هەواڵانەیان بڵاوكردۆتەوە و بانگەشەیان بۆ كردووە كە یەكێك لە فەرماندەكانی پۆلیسەكەی ئیدعای دەكات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)